دەست بەسەر 880 کیلۆ توتنی بەسەرچوی نێرگەلەدا گیرا
“بەشێك لە توتنەكە دوو ساڵە بەسەرچووە”
میدیازان- هێڤی خالید- سلێمانی
لیژنە هاووبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە گەڕەكی ئەقاری سلێمانی دەستیان بەسەر ٨٨٠ تۆن توتنی بەسەر چووی نێرگەلەدا گرد .
میدیازان لەو بارەیەوە پرسیاری لە ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد، ئەو دەڵێت:
بەپێی راپۆرتی لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، تەواوی ئەو توتنەی کەلە کۆگای (فرۆشگای ئاریا بۆ نێرگەلە) دەستی بەسەردا گیراوە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووەو بەشێکیان زیاتر لە دوو ساڵە بەسەرچوون.
سەرۆكی لیژنەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت: رێکاری پێویست لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر و رووبەڕووییاسایی دەکرێتەوەلیژنەكانیمان بەردەوام دەبن لە پشكنینی كۆگاكانی دیكە.
رێکان جەمال داوای لە هاوڵاتیانیش کرد بەهیچ جۆرێک توتنی هەڵڕژاوی نێرگەلە نەکڕن، هەتا دڵنیانەبنەوە لەماوەی دروستکردن وبەسەرچونی، چونکە بەشی زۆری ئەو تووتنانە ماوەیان بەسەرچووەو شیاو نین بۆ بەکارهێنان.
بەكار هێنانی نێرگەلە لە هەرێمی كوردستاندا لە چەند ساڵی رابردوودا رووی لە زیاد بوون كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیانی گەورەی تەندروستی هەیە وەك كەمكردنەوەی ئارەزوی خواردن و زیاتبوونی خەستی خوێن و چەندین زیانی دیكە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە هەشت ملیۆن کەس بەهۆی بەکارهێنانی جۆرەکانی تووتنەوە گیان لەدەستدەدەن.