شەش لقی لە هەرێم هەیە

بانکێکی نوێی عێراقی پەیوەندیکرد بە پرۆژەی هەژماری من

964+

ژووری هەواڵ

بانکێکی عێراقی، کە شەش لقی لە هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی “هەژماری من” دەکات.

“بانکی بەغدا” لەپاش رەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق بەشداری لەو پرۆژەیە دەکات و زۆرترین لقی هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەشداریکردنی ئەم بانکە نوێیە دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان کە پێشکەش دەکرێن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت.

“پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییی ئەم مانگەدا، بانکی زیاتر بەشداری بکەن، ئەمەش بژاردەی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات و خزمەتگوزارییە داراییەکان بە شێوەیەکی گشتی فراوانتر دەکات”، فەرمانگەی میدیا و زانیاری وا دەڵێت.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار هەژماری بانکی بۆ موچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەژماری من دروستکراوە و حکومەتی هەرێم دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن موچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار دەکرێن.

تۆمارکردن لە

تۆمارکردن لە "هەژماری من" گەیشتە زیاتر لە 220 هەزار