یانە پلە دووەکان
لە کوردستان بۆ ماوەى 5 رۆژى دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان کرایەوە
964+
وریا فەتاح
یەکێتى تۆپى پێى کوردستان، بۆ ماوەى پێنج رۆژ دەرگاى گواستنەوەى یاریزانانى بۆ یانە پلە دووەکانى قۆناغى دووەمى خولى کوردستان کردەوە و هەر یانەیەک بۆى هەیە سێ یاریزانى پیشەگەرى هەبێت.
لەبارەى خاڵی سێیەمی گواستنەوەی یاریزانان بۆ خولی پلە دووی کوردستان / قۆناغی دووەم، یەکێتى تۆپى پێى کوردستان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، رێنمایی و یاسای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، هەر یانەیەک بۆی هەیە 3 یاریزانی پیشەگەری هەبێت (دەرەوەی هەرێم) لەگەڵ 2 یاریزان کوردی دەرەوەی هەرێم.
ماوەى گواستنەوەکە پێنج رۆژە و لە 7.4.2024ـەوە دەستپێدەکات و تا 11.4.2024 بەردەوام دەبێت.
بەپێى مەرجەکان، گواستنەوەى یاریزانان تەنیا لە نێوان خۆیان دەبێت و ناتوانن یاریزانى یانەکانى قۆناغى یەکەمى خولەکە و یاریزانانى خولەکانى نایاب و پلە یەک، بگوازنەوە و تەنیا بۆیان هەیە سێ یاریزان بگوازنەوە.
تەواوى مەرج و رێنماییەکان لەم وێنەیەدایە: