داوا دەکەن بڕیارەکە تایبەت بکرێت

راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیی سوری نیگەرانی کوردانی رۆژئاوای لێکەوتووەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، کۆی بڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی سوری بە دڵ نییە و دەڵێت، ئەوان لە دوو هۆکار نیگەرانن و باشتر وایە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی تایبەت بکات نە گشتگیر بێت.

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هاوڵاتیانی سوریا ناتوانن ڤیزا وەربگرن و لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، تەنیا ئەوانە نەبێت کە نشینگەی ئەمریکا، کەنەدا و ئەوروپا- یان هەیە، ئەوانیش تەنیا دەتوانن بۆ ماوەی 30 رۆژ بمێننەوە و ناتوانن ڤیزاکانیان بگۆڕن بۆ نشینگە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 220 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان نیشتەجێن، هەندێکیان لە کەمپ و زۆرینەیان لەناو خانووی کرێ و موڵکی خۆیاندان، بە قسەی هۆزان عەفرینی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بێت بۆ 964، نزیکەی 1000 کەس، هەن کە بە ڤیزا ماونەتەوە لە هەرێمی کوردستان و مەترسییان لەسەرە.

ئەو وتی، ئەو کەسانە لە ناوچەکانی عەفرین گرێ سپی یان ناوچە مەترسیدارەکان هەڵاتوون، یان لە دەست سەربازی زۆرەملێی رایانکردووە و هاتوونەتە باشووری کوردستان، مانگانە ڤیزاکانیان نوێ دەکەنەوە و دەمێننەوە، ئەو کەسانە مەترسی جددیان لەسەرە و بگەڕێندرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن حکومەتەوە دەستگیردەکرێن.

لە نێوان شارەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەیە، تایبەت پارێزگای دهۆک بە قسەی هۆزان عەفرینی بێت، ئەگەر بڕیارەکە تایبەت نەکرێ بە کرێکاران بە رەگەز عەرەب و هاوڵاتی ناوچەکانی دەرەوەی رۆژئاوای کوردستان و گشتگیر بێت، ئەوا راستەوخۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەو خێزانانەش دەبچڕێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەو نوسراوەدا کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشری رەگەزنامە کردووە و تێیدا هاتوە، لە رۆژی 29ی مانگی (ئازار/3)ی 2024 پێدانی ڤیزا بە هەڵگری پاسپۆرت و تاڤڵ دۆکیومێنتی سوری رادەگیرێت.

لە نوسراوەکە ئاماژەبەوەشکراوە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییەکی بەرەگەز سوری هەڵگری نیشنگەی ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپای هەبێت ئەوا بە مەبەستی گەشتوگوزار دەتوانن بۆ ماوەی 30 رۆژ ڤیزا وەربگرن، هەروەک ئەو گەشتیارانەی ڤیزایان هەیە و پێش رۆژی 29ی مانگی ئازار، هاتونەتە هەرێمی کوردستان، ناتوانن ڤیزاکانیان بگۆڕن بۆ نشینگە و بەر لە تەواوبونی ماوەی ڤیزاکەیان دەبێت خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.

هاتنی کرێکار لە سوریاوە بۆ ناوخۆی هەرێم راگیرا

هاتنی کرێکار لە سوریاوە بۆ ناوخۆی هەرێم راگیرا

ئەم هەفتەیە بڕیار دەدرێت کرێکارانی خەڵکی سوریا مافی ما...

ئەم هەفتەیە بڕیار دەدرێت کرێکارانی خەڵکی سوریا مافی مانەوەیان پێدەدرێت یان نا