دیمەنی بەندەری ئوم قەسر لە عێراق.وینە وەزارەتی بازرگانی عێراق
زیاتر لە 86 هەزار تۆن دەکات
دوێنێ کەشتیەک گەنم و ئەمڕۆ دانەیەکی دیکە دەگاتە عێراق
964+
توانا نەقی
دوێنێ کەشتیەک بە 36 هەزار تۆن گەنمەوە لە ئوسترالیاوە گەشتە بەندەری ئوم قسەر و بڕیارە ئەمڕۆش کەشتییەکی دیکە لە روسیاوە بە 50 هەزار تۆنەوە بگات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، یەکەم کەشتی بە ناوی (LETIZIA OETKER) کە 36 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالیای پێبووە بۆ کارگە بازرگانییەکان و بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی بازرگانی پلە سفر لە عێراق گەیشتووە.
دکتۆر حەیدەر نوری ئەلکەراوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاندووە، جگە لەو کەشتییە 36 هەزار تۆنییە ئەمڕۆ شەممە کەشتییەکی دیکە کە 50 هەزار تۆن گەنمی روسی بارکردووە دەگاتە عێراق.
دەشڵێت، وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی بەرهەمهێنانی ئاسردی سفر دەکەن لە ناوخۆ و هەموو هەوڵێک دەدەن لەو پێناوەدا.
ئەو گەنمەی کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێت بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لەلایەن کۆمپانیاکانەوەیە و کەرتی تایبەت دەیهێنێت وەزارەتی بازرگانیش دەڵێت ئەوان بە تەواوی پشتگیرییان دەکەن.