جێرارد پیکێ. فۆتۆ:X
گومانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه
پیكێ و هه‌ژماره بانكییه‌كانی كه‌وتنه ژێر چاودێرییه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ژماره بانکییه‌كانی جیرارد پیکێی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا و بارسێلۆنا، لەلایەن یەکەی زانیاری ناوەندی پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا، خرایه ژێر چاودێرییه‌وه و گومانی گه‌نده‌ڵی لێ ده‌كرێت.
ئه‌م ژێر چاوخستنه، کە دوێنێ دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەیە بزانرێت، ئایا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك لە ئەکاونتەکانی پیکێ بۆ ئەکاونتەکانی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لویس روبیالێس گواستراوه‌ته‌وه یان نا.
ئه‌م دووانە تۆمەتبارن به گەندەڵی دارایی و خراپ بەڕێوەبردنی هەژمارە داراییەکان، ئەمەش لە پاشخانی سپۆنسەرکردنی كۆمپانیای کۆسمۆس بۆ هەندێک چالاکی تۆپی پێ لە ئیسپانیا، دیارترینیان پاڵەوانیه‌تیی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە.
کۆمپانیای کۆسمۆس کە خاوەنەکەی پیکێیە، لە بەرامبەر رێکخستنی گرێبەستەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا، بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە.
بە گوێرەی رۆژنامەی “مارکا”، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، زۆربەی ئەو بڕە پارانە بۆ دابینکردنی پارەی کڕینی یانەی ئەندۆرا بووە، کە ئێستا موڵكی پیكێیه.
بەڵام لە کۆتاییدا لایەنی لێکۆڵینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ گواستنەوەیەک لە هیچ کام لە هەژمارە بانکییەکانی پیکێوە بۆ هەژمارە راستەوخۆکانی ڕوبیالێس رووی نەداوە و ئەمەش تۆمەتەکان بۆ ئێستا ره‌تدەکاتەوە، تا زانیاری نوێ سەبارەت بەم كارانه دەردەچن.