دیمه‌نێكی پێشترى كاتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاى هیزۆپ بۆ هیران... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى سكتان
بارهه‌ڵگره‌كان هۆكارن
رێگا تازه چاككراوه‌كه‌ى سكتان دیسان چاكده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیەی سکتانى سه‌ر قه‌زاى كۆیه ده‌ڵێت، دواى جه‌ژن ده‌ست به سه‌رله‌نوێ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه رێگایه‌ى ھیزۆپ تا سکتان ده‌كه‌نەوە، كه دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌هۆى لۆدێكی زۆرى ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه به‌شێكی تێكچووه‌ته‌وه.
رێگای گشتیی سکتان کە لە ھیزۆپ تا ناحیه‌ى ھیران دەستپێدەکات، نزیکەی 20 کیلۆمەترە، لە ماوەی رابردوودا نزیکەی 10 کیلۆمەترى نۆژەنکرایەوە و 10 کیلۆمەتریش مابوو نۆژەن بکرێتەوە.
بەشی یەکەمی رێگاكه، لە ھیزۆپ تا ناحیه‌ى سکتان و بەشی دووەمیشی لە سکتانه‌وه تا ناحیه‌ى ھیرانە.
ئه‌م رێگایه ستراتیژییه و شه‌قڵاوه، ئیداره‌ى سۆران و پارێزگاى دهۆك، به ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه.
ناحیه‌ى سكتان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی بەشی یەکەمى ئه‌م رێگایه تەواو بوو، خرایە خزمەتی ناوچەکە و شۆفێران، دیارە بە فەرمانێکی سەرووی خۆیان لۆدێکی زۆر خرایە سەر رێگاکە، ئەمەش بووتە ھۆی خراپبوونی چەند شوێنێکی ئەو بەشە نوێیەی لە ماوەى رابردوو نۆژەنکرابۆوە.
964 ده‌زانێت، زۆرترین ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م رێگا سه‌ره‌كییه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و زۆرجارانیش رووداوى هاتوچۆ و داخستنى رێگاكه‌ى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ناحیه‌ى سكتان ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه ئه‌و به‌شه‌ى له رێگا چاككراوه‌كه تێكچووه، چاكبكرێته‌وه و به‌شی دووه‌می ئه‌م رێگایه‌ش كه پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، ئه‌ویش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رێگاى جێگره‌وه بۆ بارھەڵگرە گەورەکان دیاریی ده‌كه‌ن و تەنیا ئۆتۆمبێلی بچوک و ئەتیکۆ دەتوانن ھاتوچۆ له‌م رێگایه‌دا بکه‌ن.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه له دواى جەژن لەگەڵ دەست بەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکار، هەموو ئه‌م كارانه‌ش ئه‌نجام ده‌درێن.