280 دانەیان لافاو زیانی پێگەیاندوون

خاوەنی خانووە پلاستیکییەکانی بازیان چاوەڕوانی قەرەبوون

964+

پێشەوا محەمەد

باران و لافاو زیانی بە 280 خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی قەزای بازیان گەیاندووە، کشتوکاڵی بازیان دەڵێت، چاوەڕوانی قەرەبووکردنەوەن.

قەزای بازیان نزیکەی 16 هەزار خانووی پلاستیکی کشتوکاڵیی تێدایە، باران و لافاوی مانگی دووی ئەمساڵ زیانی بە بەشێکیان گەیاندووە.

زانیار تۆفیق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو خانووە پلاستیکیانەی زیانیان بەرکەوتووە هی 280 دانەن و هەیانە بەتەواوی رووخاوە و هەشیانە زیان بەر ئاسن و بەروبوومەکەی کەوتووە.

964 لە کشتوکاڵی بازیانەوە دەزانێت، زیانەکانیان بە نزیکەی 250 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

ئەو خانووە پلاستیکییە کشتوکاڵییانە زۆرینەیان خەیار و تەماتەیان تێدا بەرهەم دەهێندرێت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان وتیشی، “ئێمە لیژنەیەکمان بۆ دیاریکردنی خانووە پلاستیکییە زیانبەرکەوتووەکان پێکهێنابوو، کارەکانی تەواو بوون و ئەنجامەکەیمان داوەتەوە بە قایمقامیەتی بازیان تا کار بۆ قەرەبووکردنەوەیان بکرێت”.

خانووە پلاستیکییەکان نزیکەی 15 هەزار هەلی کاریان رەخسا...

خانووە پلاستیکییەکان نزیکەی 15 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە