چاوه‌ڕێى موچه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ن
چەرەزاتفرۆشانى هه‌ولێر: دوكانمان پڕە و بازاڕمان كزه
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به‌ره‌و جەژنی رەمەزان ده‌چین و خاوەن دوکانەکانی چەرەزاتیش دوکانەکانیان پڕکردووە لە به‌رهه‌مى جیاجیا و شیرینی، به‌ڵام بە قسەی به‌شێك له دوکانداره‌كان بازاڕەکە بەدڵی ئەوان نییە.
محەمەد جەبار، دوکاندارێکی چەرەزاتە لە شاری هەولێر بە 964ـی وت، دوکانەکانیان پڕ كردووه لە پێداویستی جەژن، بەڵام ده‌ڵێت، کڕیار کەمە.
وتیشی “له دوو رۆژی رابردوو، هەندێک جووڵه هەبوو، بەڵام وەک پێویست نییە، ئەگەر لەم هەفتەیە موچەی دیكه دابەش بکرێت، بازاڕەکە جووڵەی زۆرى دەبێت”.
سالار یاسین، دوکاندرارێکی بازاڕی قەیسەرییە بە 964ـی وت، ساڵانی رابردوو خواستی سەرەکی هاوڵاتیان لەسەر چەرەزات و قەیسی بوو، بەڵام ئه‌مساڵ بازاڕى ئه‌میش کز بووە.
بە قسەی ئەو دوكاندرانه، نرخەکان وەک ساڵانی رابردوون، گۆڕانکاری گەورە له فرۆشتن رووینەداوه.
به‌پێی ئه‌و نرخه‌ى له بازاڕى شێخه‌ڵاى هه‌ولێر هه‌یه، کیلۆیەک قەیسی ئێرانی لە نێوان پێنج بۆ حەفت هەزارە، کیلۆیەک قەیسی تورکی لە نێوان 14 بۆ 18 هەزار، کیلۆیەک تێکەلە لە شەش تا 18 هەزارە، کیلۆیەک فستق لەهەشت هەزار تا 20 هەزارە، کیلۆیەک گازۆی ڤێتنامی 13 تا 16 هەزار، کیلۆیەک باوی لە 10 هەزار تا 16 هەزار دینار و گوڵەبەرۆژەش لە دوو هەزار ده‌ستپێده‌كات تا شەش هەزار دینار.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن