بە بۆنەى جەژنەوە

جلی کوردی بەسەر پاکەوانانى دوو ناحیەدا دابەشکرا

964+

محەمەد عەلی ــ پشدەر

لەشاری قەڵادزێ رێخراوی چەتری هەمووان، بەهاوکاری خێرخوازانی سنورەکە، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ‌ پاکەوانانی ژینگە ئامادەکردو تیایدا جلوبەرگی جەژنیان بەسەر 52 پاکەوانی ژینگەدا دابەش کرد.

ئومێد رەسوڵ سەرپەرشتیای چالاکییەکە بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ ئێوارەخوانێکمان بۆ پاکەوانانی ناحیەکانی ژاراوەو سەنگەسەر ئامادەکرد بەهاوکاری خێرخوازان جلی کوردی جەژنانەمان بۆیان ئامادە کردبوو، ئەمە سێیەم ساڵە ئەم چالاکیە ئەنجام دەدەین، ساڵی یەکەم بۆ پاکەوانانی ناو قەڵادزێ بوو، ساڵی دووەم  بۆ دەرەوی قەڵادزێ بوو، ئەم ساڵی بۆ هەردوو ناحیەی سەنگەسەر و ژاراوە بوو”.

بە وتەى ئومێد رەسوڵ، پاکەوانانی ژینگە رۆڵێکى گرنگیان هەیە لە پاکڕاگرتنی ژینگەى شارو ئەرکیان قورسە و موچەکانیشیان لەئاستی ماندوبونیان نیە.

دوو لەو پاکەوانانەی هاوکاری کراون، بەگرنگیەوە لەو چالاکیە دەڕوانن و داواکارن هاوکاری‌زیاتر بکرێن و دوعای خێر بۆ خێرۆ مەندان دەکەن.

پێداچونەوە: وریا فەتاح

پاکەوانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێد...

پاکەوانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچە دەکەن