کوردانە

ئایا دەزانی یەکەم کەس لە مێژوو کە رۆبۆتی درووست کرد کورد بووە؟

964+

تەنانەت ئۆتۆمبێل و فرۆکەکانی جیهانیش بە یاساکانی ئەو کاردەکەن، هەر ئەوەش نا بەڵکو لە تەواوی جیهاندا بە باوکی رۆبۆت ناوی دەهێنرێت..

بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان ئیسماعیل جەزیری ساڵی 1136 لە جەزیرەی بۆتانی باکوری کوردستان لەخانەوادەیەکی کوردی لەدایکبووە، ئەو زانا کوردە بەدانانی چەند ئەلگۆریتمێک تەواوی جیهانی گۆڕی و توانی پێش سەردەمی پیشەسازی ئەورپاش بکەوێت.

کاتێک کتێبەکەی جەزیری وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی بوو بە سەرەتای شۆڕشی پیشەسازی لەجیهاندا و لە پاداشتی ئەمە جیهان نازناوی باوکی رۆبۆتیکیان پێ بەخشی.

تا ئێرە هەموو شتێک ئاساییە
بەڵام ئەوەی نا ئاساییە ئەوەیە تورکەکان سەرجەم داهێنانەکانی ئەم زانا کوردەیان دەست بەسەر داگرتووە و لەژێر ناوی تورکی لە مۆزەخانەیەک لە ئەستەنبۆڵ دایانناوە.

لەمەش کارەساتتر ئەوەیە میدیا کوردییەکان نازانن کوردە و بە تورکی دەناسێنن ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەوروپیەکان بە کورد ناوی دەهێنن.

"شارچێتى دەردێکى کوشندەیە"