بۆ رێگری لە دروستبوونی شەڕ

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ بچنە یاریگای یەکتر

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی ئەوەی لە رابردوو کاتێک یانەی دهۆک و زاخۆ یاریان کردووە و چەندینجار شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە روویداوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەک بڕیاردرا، هاندەرانی یانەی زاخۆ نەچن بۆ یاریگای دهۆک و هاندەرانی یانەی دهۆکیش نەچن بۆ یاریگای زاخۆ.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، چەند جارێکە بەهۆی شەڕی هاندەرانی هەردوو یانە، سزای قورسی مادی دەدرێین، بۆیە بڕیاردرا بۆماوەی دوو ساڵ هاندەرانی هیچ لایەک نەچێتە یاریگای یانەکەی تر، ئەمەش بۆئەوەی دۆخەکە هێور بکرێتەوە.

ئەوەشی وت، “بڕیارە لە گەڕی 21ی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەردوو یانە رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە ئێستاوە هاندەرانی هەردوو یانە لە سۆشیال میدیا هەڕەشە لەیەکتر دەکەن”.

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی دهۆک ئێستا لە ریزبەندی چوارەم دێت و یانەی زاخۆ لە رێزبەندی سێیەم، رکابەریەکی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە و ئەگەری زۆرە بە ئامادەبوونی هاندەران بۆ دۆرانی هەر لایەک شەڕ و ئاژاوە دروست ببێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

تانەی یانەی دهۆک سەری نەگرت و یارییەکەی گواسترایەوە زا...

تانەی یانەی دهۆک سەری نەگرت و یارییەکەی گواسترایەوە زاخۆ

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا