به‌زیاتر له 60 ملیار دینار
له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا شه‌ش به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌ش به‌نداوى قه‌باره‌ى جیاواز دروستكراون و به‌هه‌موویان نزیکەی 36 ملیۆن مه‌ترسێجا، ئاو گلده‌ده‌نه‌وه.
به‌نداوى خنس له دهۆك، چه‌مرگه له ده‌شتى هه‌ولێر، دێوانه له ده‌ربه‌ندیخان، شه‌وگێر له ده‌شتى كۆیه، ئاقوبان له سنوورى شه‌قڵاوه و به‌نداوى توڕه‌جاڕیش له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان دراوستكراون.
تێچووى دروستكردنى ته‌واوى ئه‌م شه‌ش به‌نداوه 59 ملیار و 229 ملیۆن و 710 هه‌زار و 639 دینار بووه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداو و كۆگاكانى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، كاتى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوانه له ساڵى 2020 ده‌ستی پێكردووه تاوه‌كو سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ.