"سزای دوکاندارەکان دەدرێت"

لە بازیان لێپێچینەوە لەو منداڵانە دەکرێت تەقەمەنی دەتەقێنن

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی بازیان یاریی ئاگرین و تەقەمەنی قەدەغە کردووە و دەڵێن، بە هەر منداڵێکەوە بیبینن لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن تا بزانن لەکوێ کڕیویەتی.

قایمقامیەتەکە لیژنەیەکی هاوبەشی هەیە و بەسەر دوکان و بازاڕ و مارکێتەکانی بازیان و شارۆچکەکانی قەزاکەدا دەگەڕێن.

“ئەو تەقەمەنیانەی بەتایبەت لە کاتی بۆنەکاندا بڵاودەکرێنەوە و بە منداڵان دەفرۆشرێن، دیاردەیەکی ناشیرینن و بۆ منداڵانیش مەترسین و هاوڵاتیان بێزار دەکەن”.

وتیشی، “تەقەمەنی بە هەر منداڵێک ببیندرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت تا بزاندرێت لەکوێ کڕیویەتی و لیژنەکە بگەنە ئەو مارکێت و دوکانانەی دەیفرۆشن تا سزایان بدەن”.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژن و بۆنەکان، بازاڕى تەقەمەنى و یارییە ئاگرینەکان زۆر دەبێت و لە رۆژانى جەژندا منداڵان و مێردمنداڵان یارى پێدەکەن و دەبنە هۆى بێزارى خەڵک.

بە وتەی قایمقامی بازیان، ساڵانی رابردووش ئەو تەقەمەنیانە هەر قەدەغە کراون، “بەڵام ئەمساڵ بە تووندی سزای ئەو دوکاندارانە دەدەین تەقەمەنی بهێنن و بە منداڵانی بفرۆشن”.

لە بازیان دەستبەسەر 488 کیلۆگرام خواردن و کەلوپەلی خراپ...

لە بازیان دەستبەسەر 488 کیلۆگرام خواردن و کەلوپەلی خراپبوودا گیراوە