نزیكەی 500 كارمەند
ژینگه‌پارێزانی هه‌ولێر داوه‌تی ئێوارەخوانێك بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر ئێواره‌خوانێك بۆ نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی ژینگه‌پارێزی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر سازكرا.
ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه ئێواره‌خوانه‌كه بۆ ژینگه‌پارێزان به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی رێكخرا و نزیكه‌ی 500 كارمه‌ند ئاماده‌ی بوون.
ئێواره‌خوانه‌كه له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێكخرا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاری هەولێر، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاماده‌بوون و له‌گه‌ڵ ژینگه‌پارێزه‌كان به‌شداریی خوانه‌كه‌یان كرد.