پێنج په‌روه‌رده‌ن

ئه‌مڕۆ شایسته‌ داراییه‌كانى به‌شێكى وانه‌بێژان دابه‌ش ده‌كرێت

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شایسته‌ داراییه‌كانى مانگى 12ـى ساڵى رابردووى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ پێنج په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دابه‌ش بكرێت.
پەروەردەکان بریتین له‌ سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی، رۆژئاوای دهۆک، رواندز، چۆمان و رۆژهەڵات.
ئه‌م زانیاریانه‌ى، عەلی رەئوف مستەفا كه‌ وه‌كو نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌هه‌رێمی كوردستان خۆی ناساندووه‌ به‌ 964ـى دا.
وتیشی “دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

له‌م هه‌فته‌یه‌ وانه‌بێژان شایستە داراییه‌كانیان ...

له‌م هه‌فته‌یه‌ وانه‌بێژان شایستە داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن