سبەی کارا دەبێت
لە بەیانیەوە دەتوانی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی کۆمسیۆن پێشکەش بکەی
964+
فەهمی نەبی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەبەیانییەوە خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ بوون بە کارمەندنی کۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بکەن و 16 رۆژ دەرفەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆن ئەو دەرفەتەی راگەیاند و لەبەیانییەوە لینکەکە کارا دەبێت و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
کێ دەتوانێت وەک کارمەندی کۆمسیۆن بۆ رۆژی دەنگدان داواکاری پێشکەش بکات؟
کۆمسیۆن دەڵێت هەموو کارمەندانی حکومەت جگە لە هێزە سەربازییەکان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و فۆرم پڕ بکەنەوە.
ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری لە 4.4.2024 دەستپێدەکات تا 20.4.2024 و ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.
وا بڕیارە رۆژی 10.6.2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.