کەی وەریدەگرن؟
به‌غدا پاره‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانی ره‌وانە كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی موچەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فەرمانبەرانی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی شوباتی راگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت، “بە پشتبەستن بە رێکارەکانی وەزارەتی دارایی لە دابینکردنی دارایی موچەی هەرێم بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەشی ژمێریاری وەزارەت دەستیان بە پارەدارکردن کرد لە موچەی ماوە بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئەندامانی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بۆ مانگی شوبات.
به پێی زانیارییه‌كان بڕی پاره‌كه 353 ملیار دیناره و خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی لیستی بڵاوكراوه‌ی موچه له لایه‌ن دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، زێره‌ڤانی، یه‌كه‌كانی 70 و 80 و هێزی به‌رگری و فریاكه‌وتن، پۆلیسی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان موچه وه‌ربگرن.