چەند چینێک پێکەوە موچە وەردەگرن
بانکی باخان پاڵەپەستۆیەکی زۆری کەوتووەتەسەر
+964
دیلان محەمەد جەزا
له بانکی باخان له سلێمانی، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بووه، چه‌ند چین و توێژێك به‌یه‌كه‌وه موچه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دروست كردووه و دابه‌شكردنه‌كه تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ موچەی خانەنشینی سەربازی و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چه‌كی كیمیایی بەیەکەوە دابەش کرا، ئەوەش بوە هۆی دروستبونی لۆدێکی زۆر لەسەر بانكه‌كه و تا ئێواره موچه دابه‌ش كرا.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەک لە دارایی بۆ 964، پێشتر موچەی خانەنشینان چەند رۆژێکی نێوان بوو، بۆیە فشار دروست نەدەبوو لەسەر بانکەکە، بەڵام ئەمجارە سەرجەم موچەکان بەیەکەوە دابەش دەکرێن.
سه‌رچاوه‌كه باسی لەوەش کرد، دوێنێ تا کاتژمیر چواری پاش نیوەڕۆ موچە دابەشکراوە و ئەمڕۆش بەهام شێوە دابەشکردنی موچە بەردەوام ده‌بێت.
ئاسکە عەلی، کەسوکاری ئەنفال، بە 964 وت، لە کەلارەوە هاتووه و نزیکەی دوو کاتژمێر زیاتر لە سەرەدا وەستاوە بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی پێ بێت، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستیپێكرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا