لە 2024دا تامى موچەیان نەکردووە

وانەبێژان: پێش جەژن موچە وەرنەگرین بایکۆت رادەگەیەنین

964+

ئەحمەد محەمەد_ سلێمانی

بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان، هەفتەیەك زیاترە بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ ناچنەوە ناوەندەكانی خوێندن، بەتایبەت پەروەردەكانی دەرەوەی شار.

محەمەد كەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـى وت،”هەفتەیەك پێش ئێستا بە مامۆستایانمان وتووە کە خۆتان قەرزاری رێگاوبان وهاتووچۆ مەكەن و مەچنەوە دەوام، چونکە وانەبێژان پارەیان پێ نییە و کرێى گواستنەوە و هەموو شتێک دەدەن، ئەگەر تا پێش جەژنیش موچەمان پێنەدەن بایکۆتى وانەبێژان رادەگەیەنین”.

ئەو باسى لەوەشکرد، وانەبێژان دواى سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن، بۆیە ئێستا مامۆستایانى وانەبێژ گیرفانیان خاڵییەو بەو هۆیەوە، نزیكەی 15 قوتابخانەی سنوری شارباژێڕ بەتەواوی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردوە.

بە قسەى نوێنەرى وانەبێژان، سەرچاوەیەک لە دارایى سلێمانى پێى وتوون کە لە هەوڵدان پێش جەژن کرێى وانەبێژان دابین بکەن.

مامۆستایانى وانەبێژ موچەى مانگەکانى 10 و 11ـى ساڵى 2023یان وەرگرتووە و موچەى مانگى 12ـى ساڵى پار و موچەى مانگەکانى 1 و 2 و 3ـى 2024یان وەرنەگرتووە.

وانەبێژانی دەرەوەی شار 400 هەزار و ناوەوەی شاریش 350 هەزار  وەردەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژ درێژکرایەوە

وادەی تۆمارکردنی مامۆستایانی وانەبێژ درێژکرایەوە