خێمەیان هەڵداوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دەکەن

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوا دەکەن ئەنجامی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەریان جێبەجی بکرێت و چیتر وەرگرتنی زەوییەکانیان دوانەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024  ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی کەرکوک خێوەتیان هەڵدا و دەستیان بە گردبوونەوە کرد و داوا دەکەن بە زووترین کات ئەو زەوییانەی بۆیان دەستنیشان کراوە لە تیروپشکدا، پێیان بدرێت و چی تر دوانەکەوێت.

محەمەد نەجمەدین ئینجە، مامۆستای کۆلیژی پەروەردە، بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە 964ـی وت، “دوێنی زانیاریمان پێگەیشت کە رەزامەندیی دابەشکردنی زەوییەکان بە شێوەی زارەکی بڕیاری لەسەر دراوە و ئێمە دەمانەوێت بکرێت بە نووسراو و فەرمی بێت”.

وتیشی، “ئێمە ژمارەمان 600 مامۆستا و 150 فەرمانبەری زانکۆی کەرکوکین”.

هەروەها لیما تاریق لوئاش، مامۆستای کۆلیژی پەرستاری، بە 964ـی وت، “ئێمە چەندین ساڵە لەم شارەدا خزمەت دەکەین، پێویستە مافەکانی خۆمان وەربگرین و شارەوانیی کەرکوک ئەنجامی تیروپشکەکە پەسەند بکات، زەوییەکانی خۆمان وەربگرین، کە بۆمان دیاری کراوە لە ناوچەی سەیادە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

واستە دابەشکردنی زەوی کەلاری راگرت

واستە دابەشکردنی زەوی کەلاری راگرت