شۆفێران ئاگاداربن

کامێراى چاودێرى خێرایى لە رێگایەکى دیکە دادەنرێت

وریا فەتاح

لە رێگاى گەڕەکى کانى و گەڕەکى سەروچاوەى دیانا، لەمڕۆوە کامێراى چاودێرى خێرایى دادەنرێت.

هاتووچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لەمڕۆ چوارشەممەوە 3.4.2024، کامێراى چاودێرى خێرایى لە نێوان رێگای گەرەکی کانی و گەرەکی سەرووچاوەی دیانا دادەنرێت.

ئاشکراشى کردووە، رێژەی خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، داواش دەکات، شۆفێران پابەندى خێرایى دیاریکراو بن.