پلانی داهاتوو چییە؟

یوتێرنە نایاساییەکانی سەر شەقامی سەرەکی سلێمانی – بازیان گیران

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

هاتوچۆی بازیان سەرجەم ئەو یوتێرنە نایاساییانەی گرت، کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆ پێچکردنەوە لەسەر شەقامی سەرەکی سلێمانی – بازیان دروستیان کردبوو.

ئەڵێن هەمەوەندی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی گرتنی سەرجەم یوتێرنە یاساییەکان بەڕێوەچوو، سەرجەمیان گیران.

وتیشی، “ئەو یوتێرنە نایاساییانە ببوونە هۆکاری دروستبوونی مەترسی رووداوی هاتوچۆ و رووداوی نەخوازراو”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە نازانێت بە ژمارە چەند یوتێرنیان گرتووە، بەڵام تەنیا ئەوانەیان هێشتووەتەوە، کە بە شێوەی یاسایی لەسەر شەقامەکە بۆ پێچکردنەوە دروستکراون.
ئەڵێن هەمەوەندی وتیشی، “ئێستا بە شێوەی کاتی گیراون و دواتر شۆستەکە دروستدەکرێتەوە و بە یەکجاری دەگیرێن و هەرکەسیش لەمەودوا یوتێرنی نایاسایی دروست بکات و بزانین کێیە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکەینەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێران لە چاڵوچۆڵەکانى شەقامى هەنارى کۆیە بێزار بوون

شۆفێران لە چاڵوچۆڵەکانى شەقامى هەنارى کۆیە بێزار بوون