به‌رپرس و كه‌سایه‌تی دیاری تێدایه
له كۆیه باندێكی نادیار هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى رووت له خه‌ڵك ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى رووتیان له‌سه‌ره، كه باندێكی نادیار ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كردووه و داواى پاره‌یه‌كى زۆریشی لێكردوون.
ئه‌م ههڕهشهكردنانه ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له‌م دوو رۆژه‌ى دواییدا به‌رفراوان بووه و له‌ناو خه‌ڵكى كۆیه‌ش به ئاشكرا ئه‌م بابه‌ته بڵاوبووه‌ته‌وه.
بافڵ پشتیوان، خاوه‌نى گروپی کوردگارد، بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و خزمەتگوزاری سۆشیاڵ میدیا له كۆیه بۆ 964 ئاشكراى كرد كه تا ئێستا نۆ كه‌س له‌خه‌ڵكی كۆیه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان لێكراوه.
وتیشی “له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆیان رووتیان لێكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى داوایان لێكردوون نه‌یانده‌نێ”.
به‌قسه‌ى بافڵ، ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ى گروپه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى پێده‌كه‌ن به‌شێكیان راستین و به‌شێكیشیان گروپه‌كه بە بەرنامەی پێشکەوتوو بە مۆنتاژکردن رووتیان کردونەتهوه و ده‌شڵێت ” له‌ناو ئه‌و نۆ كه‌سه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، بەرپرس و کەسایەتی دیار و پیاوانی شاری کۆیەى تێدایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له‌و بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش وه‌ك گروپه‌كه‌یان توانیویانه ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه له‌رێگه‌ى پلاتفۆڕمی (مێتا) سانسۆر بكه‌ن و بڵاونه‌كرێنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته 964 په‌یوه‌ندى به تاریق جه‌لال قایمقامى قه‌زاى كۆیه كرد، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.
گروپه ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه ئاگیان لەم جۆرە فێڵانە بێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت وەڵامی (پەیوەندی – کامێرا)ـی ماسێنجەری کەسی نادیار بدرێتەوە.