چی بە راوچییەکان دەڵێن؟

لە گوندێکی زەڕایەن هەشت کەو ئازاد کران

964+

پێشەوا محەمەد

لە گوندی بەردەکەڕی سەر بە ناحیەی زەڕایەن مامۆستایەک هەشت کەو ئازاد دەکات، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، ئازادکردنی کەوەکان پەیامێکە بۆ راوچییەکان وازبهێنن.

کەوەکان ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد کران و بەڕێوەبەری ناحیە و پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامادە بوون.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی راگەیاند، کارەکە لە لایەن مامۆستا جوامێرەوە کرا، لەسەر ئەرکی خۆی هەشت کەوی لەناو سروشتی گوندی بەردەکەڕدا ئازاد کرد.

وتیشی، “ئەو گوندەمان هەڵبژارد کەوەکانی تێدا ئازاد بکرێت، چونکە دارستانێکی خۆڕسکی لێیە و چەندان جۆر کەو و باڵندەی تێدایە، هەروەها دانیشتوانی گوندەکەش زۆر ژینگەدۆستن و هەر راوچییەک ببینن سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە ساڵانی پێشتر راوچییەکان باڵندە و کەوی زۆریان راودەکرد، بەڵام ئەمساڵ حاڵەتەکان کەمترن.

“ئازادکردنی ئەو کەوانە پەیامێکە بۆ راوچییەکان، کە لەپێناو چێژێکی کاتیدا زیان بە سروشت و ژینگە نەگەیەنن و ئازاری باڵندەکان نەدەن و دارە بەتەمەنەکانی ئەو سنووەرە نەبڕنەوە”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتە.

لە ناحییەی زەڕایەن یەک سەرپێچی تۆمار کراوە

لە ناحییەی زەڕایەن یەک سەرپێچی تۆمار کراوە