دیمه‌نێكی كاتى له‌ناوبردنى ماده خراپبووه‌كان ... وێنه: راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
هى کۆگاکانی سلێمانى بووە
45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناو برا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌مانگى رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ‌دا گرتوه، كه له‌ناویاندا 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه بووه و هه‌موویان له‌ناوبردووه.
جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌م مادانه له كۆگاكان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌نیازبون له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌نرخی كه‌متر له بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له بریتی بووه له 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه، 39 ته‌نه‌كه هه‌نگوین،120 سێت خواردنه‌وه وزه‌به‌خشته‌كان و به بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ 242 كارتۆن زاهی، دوو هه‌زار و880 قوت‌و ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر ماده‌ی جوانكاری خانمان پێكهاتون.
له مانگی رابردوودا لیژنه‌كه 111 كۆگایان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و 11 كۆگایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و 29 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیشیان بۆ ئه‌و كۆگایانه كردوه كه سه‌رپێچیان كردبوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه.