بازارێک سووتا

لە ئاسمان و زەوییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆک دەدرێت

+964

زبەید کۆچەر- دھۆک

نزیکەی سێ کاتژمێرە ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دھۆک بەردەوامە و بۆ کوژاندنەوەی هێلیکۆپتەر بەکارھێنرا.

دوای ئەوەی زیاتر لە 20 تیمی بەرگریی شارستانیی دھۆک لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆکدا بوون، بەڵام بەھۆی چڕیی ئاگرەکەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بە ناچاری هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە بەکارھێنرا.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی دھۆک کە بە 964یان داوە، تائێستا زیاتر لە 100 دوکان سووتاون.

تا کاتژمێر 6:30 خولەکی ئەم بەیانییەش، 80%ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرابوو.

داڕشتنەوە- وریا فەتاح

تا دێت ئاگرى بازاڕەکەى دهۆک گەورە دەبێت

تا دێت ئاگرى بازاڕەکەى دهۆک گەورە دەبێت