پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بە جینۆساید دەناسێنیت
964+
توانا نەقی – هەولێر
بڕیارە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بدرێت.
ئامانج نێروەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانی کوردی بە 964+ـی راگەیاند: بڕیارە رۆژی 19ی کانونی دووەم، کە دەکاتە پێنشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان بدات.
روونیکردەووە، لەسەر ئەو بابەتە چەندین لایەن کاریان تێدا کردووە، بە سەدان کۆبوونەوە کراوە لە زۆربەی پەرلەمانەکانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا، لەوانە، دۆسڵدۆرف، شتوتگارد، گۆتنبێرگ و بەرلین، لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا.
ئامانج نێرەویی دەشڵێت: هەریەک لە پارتی سەوز، پارتی چەپەکان، پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی کریستیان دیموکرات، بە دڵنیاییەوە دەنگ دەدەن بە جینوساید ناسانی کۆمەڵکوژیەکە”.
964+ دەزانێت، پەرلەمانی ئەڵمانیا لەو کۆبوونەوەیەدا پڕۆژە یاسایەکە دەخرێتە دەنگدان و یەکلایی دەکرێتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانی کوردی رای خۆی لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەردەخات و دەڵیت: بە بڕوای ئەو لە 90٪ـی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ بە ناساندنەکە دەدەن، ئەو لە 10٪ ـیەی دەمێنێتەوە پارتی جێگرەوەن کە دژی هەموو نەتەوەکانی تری ئەڵمانیان.
لە هێرشی داعش بۆ سەر ئێزیدییەکەن لە شنگال لە ساڵی 2014 ئێزیدییەکان، زیاتر لە شەش هەزار کەس رفێندران و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەسیان گەڕێندراونەتەوە و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن، هەروەها چەندین خێزان ئاوارە بوون.