لە ئەمریکا

لەدواى کۆرۆنا کڕینی رەشاش زیادی کردووە

964+
میدیا گۆران

لەدوای سەردەمی کۆرۆنا، دروستکردن و کڕینی رەشاش (سۆندەی تەوالێت) لە ئەمریکا زیادی کردووە.

لە بەدواداچوونێکی کەناڵی سی ئێن ئێن دەرکەوتووە، لەدوای سەردەمی کۆرۆنا کە دەستکەوتنی کلێنکس بەبەر نەدەکەوت، بازاڕى کڕینى رەشاشى بچوکى تەوالێت و کەلووپەلەکانى تەوالێت زیادى کرد.

جەیمس لین دامەزرێنەری ماڵپەڕی bidetking.com رایگەیاند، لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، هەموو رەشاشێکمان فرۆشرا تەنانەت رووبەرووی قەیرانی دابینکردنیش بووینەوە، بازرگانیش لەم کەرتە بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی کرد.

بەپێی هەندێک خەملاندن، تەواوی بازاڕی کەلوپەلەکانی حەمام لە لەدواى ساڵی 2020 دوو بۆ سێ هێندە گەشەی کردووە، کۆمپانیای تووشی لە ساڵی 2020دا 40 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە کەچی لە ساڵانی پێشووتر قازانجەکەی 8 ملیۆنی دۆلارى تێنەدەپەڕاند.

کۆمپانیای تۆتۆ کە دروستکەری کورسی تەوالێتەکانە لە ماڵپەڕی bidetking.co، یەکێک لە کورسی تەواڵێتەکانی نرخەکەی دەگاتە هەزار و 420 دۆلار کە سیستەمی گەرمکەرەوەی ئاویشی تێدایە.