دەستیان بەسەر چیدا گرتووە؟

مانگی سێ لیژنەکەی ناحیەی عەربەت سەردانی 360 شوێنی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنە تاقانەکەی ناحیەی عەربەت لە ماوەی 30 رۆژی مانگی سێدا سەردانی 360 دوکان و شوێنی بازرگانییان کردووە و دەستیان بەسەر 100 کیلۆگرام مادە و گۆشتی خراپبوودا گرتووە.

لەو ماوەیەدا شەش پسوڵەی سەرپێچی و پسوڵەیەکی ئاگادارکردنەوەیان کردووە و 40 کیلۆگرام گۆشتی بێ مۆر و 60 کیلۆگرام خواردنی بەسەرچوویان گرتووە.

لیژنەکە سەردانی سەرجەم دوکانی ساردەمەنی و شیرینی و عەرەبانە و سەیارەی گەڕۆک و  و مارکێت و  قەساب و نانەوا و فڕنی سەموون و دەلاکەکانی ناو بازاڕی عەربەتی سەروو و عەربەتی خواروویان کردووە.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە 964ـی راگەیاند، ئەوان یەک لیژنەیان هەیە ئەویش لیژنەی ئابووری و تەندروستییە و سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییە.

وتیشی، “ئەو لیژنەیە پێش مانگی رەمەزان بە شێوەی بەرنامەی چەند رۆژ جارێک سەردانی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکانی دەکرد، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا بەردەوام لە گەڕاندان و شەوانەش دوکان و بازاڕەکان بەسەردەکەنەوە”.

کیشەی ناحیەکە ئەوەیە خواردنی زۆر و بەتایبەت گۆشت لەسەر شەقام و شوێنی نەشیاو دەفرۆشرێت.

“بەردەوام چاومان لەسەر دەستگێڕ و گۆشتفرۆشەکانی سەرشەقامەکانە تا خواردنی خراپ نەدەن بە هاوڵاتیان”، دابان محەمەد وای وت.

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی - عەربەتی چاک...

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی - عەربەتی چاک کرد