کرێکارەکان خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی زبڵ و خاشاکن لەسەر بازاڕی قەیسەری هەولێر وێنە: خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
شاره‌وانی: ئاگاداری سواڵكه‌ره‌كان بن
پێدانی جه‌ژنانه به كرێكارانی ژینگه‌پارێز ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سه‌ر به سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرده‌ڵێت، پێدانی جه‌ژنانه به كرێكارانی ژینگه‌پارێز به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، ده‌شڵێن سواڵكه‌ره‌كان به ناوی كارمه‌ندی شاره‌وانییه‌وه فێربوون پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌مه له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، “ئاگاداری هەموو هاوڵاتیانمان لە شاری هەولێر دەکەینەوە، کە پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز، بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاوڵاتییەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی دی بدات بەو ژینگەپارێزانە، هەروەها زانیاریان پێ دەدەین، کە زۆرێک لە سواڵکەران بە ناوی کرێکارانی شارەوانییەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، “ئێمە وەک شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە و پێویستە هاوڵاتیان ئەگەر نیازی هاوکاری یان جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوا بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئامێری کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵە، هەروەها هەر رەفتارێکی نەشیاو لەلایەن کرێکاران و کارمەندانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەرامبەر هاوڵاتیان وەک (بەزۆر وەرگرتنی پارە ، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یان زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان) یان هەر رەفتارێکی نەگونجاوی دیكه، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە بکەن، بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست: 07511624550