"ساڵانه ئاوى زۆر به‌فیڕۆ ده‌ڕوات"
دروستكردنى پۆند و به‌نداوه‌كانى سیده‌كان چیان به‌سه‌رهات؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قەزای سیدەکان، حكومه‌ت بڕیاری دا چه‌ند به‌نداو و پۆندێكی ئاو دروست بكات، به‌ڵام ئه‌وه بوو به 10 ساڵ و هیچ پڕۆژه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه له‌م سنووره، جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له سنوورى سیده‌كاندا چوار رووبار‌ى گه‌وره هه‌ن، به‌رمیز، خواكورك، به‌ربزین و گه‌لى لێتان، ساڵانه ئاوى ئه‌م رووبارانه تاڕاده‌یه‌ك بۆ كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵدارى سوودى لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م سنووره‌ش، ئاوێكی زۆریش به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى وت، ماوه‌ى 10 ساڵه بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنى چه‌ند به‌نداو و پۆندێك له سنووره‌كه‌یان دراوه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون.
وتیشی “قه‌یرانى دارايی له هه‌رێم ئه‌م پڕۆژانه‌ى راگرتووە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌هه‌ردوو گوندى ناودارۆك و تاوكه، شوێنى دروستكردنى دوو به‌نداوی بچو‌وكیش دیاری كرابوو، به‌ڵام نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
هەروەها دەڵێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتییه‌ك له گوندى ئالانه‌ى ده‌شتى هێرت داواى دروستكردنى پۆندی كردبوو له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى، ئه‌وان وه‌ك كشتوكاڵ ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ری ، به‌ڵام ده‌ڵێت “دیار نییه ئه‌و پۆنده‌ش كه‌ی دروست ده‌كرێت”.