میسان

کەلوپەلە کۆنەکان بازاڕى سەرتاشێک گەرم دەکات

964+

وریا فەتاح

ئەحمەد مەرهون، سەرتاشێکى پارێزگاى میسانە و لە دوکانەکەیدا کەلوپەلە کۆنەکانى کۆکردووەتەوە و لە شێوەى مۆزەخانەیەکدا دایناون.

بە وتەى ئەو سەرتاشە، دڵى زۆر بە ئیشەکەى خۆشە و کەلوپەلە کۆنەکانى خۆش دەوێت.

سەرەتا بازاڕى ئەحمەد مەرهون لاواز بووە، بەڵام دواى ئەوەى رووکارى دوکانەکەى بەو کەلوپەلانە نەخشاند خەڵکێکى زۆر رووى تێکردووە، وەک خۆى بە 964ـى وت،”بەشێک لە خەڵکى لەبەر بینینى ئەو شتانە دێن بۆ لام و قژیان چاک دەکەن”.

هاوکات بەشێک لەو کەسانەى لە نۆرەدا دەوستن تا ئەحمەد قژیان چاک دەکات، بە سەیرکردنى ئەو کەلوپەلانە خۆیان سەرقاڵ دەکەن و هەست بە چاوەڕوانى ناکەن.

کەلوپەلەکان زیاترن لە 300 پارچە کە شتى جۆراوجۆر لەخۆیان دەگرن، بە وتەى ئەحمەد مەرهون، کەلوپەلەکان نرخیان لەسەر نیە، چونکە شتەکان تایبەتن.

سەرتاشێک 70 گەنجی کردووە بە خاوەنکار

سەرتاشێک 70 گەنجی کردووە بە خاوەنکار