پێشتر سەیرانگا بوو

بۆنی ناخۆشی دەواجینەکان خەڵکی گوندێکی سەنگەسەری هەراسان کردووە

964+

محەمەد عەلی ــ پشدەر

فڕێدانی پاشماوەی پەلەوەر لە بانوەخەل لە دەشتی دوگۆمانی سەربە ناحیەی سەنگەسەر خەڵکی ناوچەکەی نیگەران کردووە و داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار رێکاری پێویست بگرێتەبەر و رێگە لە پیسبوونی ژینگەی ناوچەکەیان بگیرێت.

پاشماوەی دەواجینەکان سروشتی ناوچەکەی تێکداوە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە، ئەوانەی پێشتر دەهاتنە ناوچەکە بۆ سەیرانکردن ئێستا نایەن.

لەشکر رەسول، دانیشتووی گوندی دوگۆمان بە 964ـی وت، پێشوتر دانیشتووانی گوندەکە و دەوروبەری بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆناو سروشت رویان لەو شوێنە دەکرد، بەڵام ئێستا لەبەر پیسی و بۆنی ناخۆش و تێکدانی سروشتەکە، کەڵکی ئەوەی نەماوە روی تێبکەن.

بەهۆی زۆری و کەڵەکەبوونی پاشماوەی دەواجینەکان، شارەوانی سەنگەسەر دەڵێت ناتوانن پاکیبکەنەوە و کۆمپانیای پاکردنەوەی شارەوانی تەنیا خۆڵ و خاشاکی ناو زبڵدانە تایبەتەکانی شار فڕێدەدات.

دلێر ئیسماعیل، سەرۆک شارەوانی سەنگەسەر بە 964 وت، “داوا لە خاوەن دەواجینەکان دەکەین، پاشماوەی دەواجینەکانیان لە رێگا گشتیەکان فڕێنەدە، بیبەن بۆ شوێنی دیاریکرا و تایبەت لە سەروی پردی بەستەستێنە و لەوێ  ژێرخاک دەکرێت بەڕێنمایەکانی ژینگەو چاودێری شارەوانی”.

بەڕێوەبەری شارەوانی سەنگەسەر وتیشی: لەرێگەی لیژنەکانی شارەوانیەوە بەدواداچونی بۆدەکەن و هەوڵ دەدەن چارەسەری کێشەکە بکەن.

“بەڵگە هەبێت بزانین کێ لەوێ بەئامێری گەورە زبڵ و پاشماوەی فڕێداوە روبەروی یاسای دەکەینەوە، بەڵام دیار نییە کێ ئەم کارەی کردووە”، دلێر ئیسماعیل وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە پشدەر جوتیاران بە گاجووت رەزەکانیان دەکێڵن

لە پشدەر جوتیاران بە گاجووت رەزەکانیان دەکێڵن

لە پشدەر جوتیاران بە گاجووت رەزەکانیان دەکێڵن

لە پشدەر جوتیاران بە گاجووت رەزەکانیان دەکێڵن