هه‌ر خێزانێك كه‌ڕ یان لاڵێكی هه‌یه
چیدیكه له “گوندى كه‌ڕوڵاڵه‌كان” ژن و ژنخوازى ناكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی شارۆچكه‌ى به‌له‌دى سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، گوندێك هه‌یه به گوندى (كه‌ڕوڵاڵ)ـه‌كان به‌ناوبانگه، چونكه پێشتر زۆربه‌ى كه‌ڕوڵاڵه‌كانى ئه‌م گونده هاوسه‌رگیرییان به‌یه‌كه‌وه كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی ئه‌م خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تانه له زیادبوون دابووه.
به‌ڵام ئێستا گه‌نجه‌كان ئه‌وه ناكه‌ن و هه‌ڵه‌ى باب و باپیرانیان دووباره ناكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆكه زیاتر له 25 كه‌س له‌و گونده كه‌ڕوڵاڵن، منداڵه‌كانیش بوونه‌ته تاكه قوربانى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ى كه نزیكه‌كانى ئه‌م گونده پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كترى كردوویانه.
حه‌مید عوسمان، یه‌كێك له خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانى گونده‌کەیە، به 964ـى وت، دیارده‌ى كه‌ڕوڵاڵى كێشه و گرفتى زۆرى بۆ گونده‌كه‌یان دروستكردووه، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ڕوڵاڵن ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن، جگه له كرێكارى و سه‌ركه‌وتنى سه‌ر دارخورماكان نه‌بێت.
ده‌ڵێت “هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیری نێوان كه‌ڕوڵاڵه‌كان بووه، كه نزیكی یه‌كتری بوونه و پێشتر ئه‌نجامیان داوه”.
عه‌لی مه‌هدی، به‌هه‌مان شێوه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته، ده‌ڵێت، “باوكم دوو ژنى هێناوه، دایكم كه‌ڕه و هیچ نابیستێت”.
ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كى خراپی به‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیان دروستكردووه، چونكه ده‌ڵێت “ئێستا نیوه‌ى خێزانه‌كه‌مان له كچان و كوڕان، كه‌ڕ و ڵاڵن”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌ڵام نه‌وه‌ى نوێی گونده‌كه‌یان ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه دووباره‌ى ناكه‌نه‌وه كه باب و باپیرانیان له پێشدا كردوویانه و له‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه دوور ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی دیكه منداڵه‌كانیان نه‌بنه‌وه قوربانى.
محه‌مه‌د جه‌بار، یه‌كێك له دانیشتووانى گونده‌که و بۆ 964 ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ناویان له گونده‌كه‌یان ناوە گوندى “عه‌ره‌به كه‌ڕوڵاڵه‌كان” به‌وپێیه‌ى له‌هه‌ر ماڵێكى گونده‌كه‌یاندا حاڵه‌تى كه‌ڕ یان لاڵى هه‌یه و تا ئێستا حكومه‌ت هاوكارى خێزانه‌كانى ئه‌م گونده‌شى نه‌كردووه، كه زۆرینه‌یان ده‌ستكورت و هه‌ژارن.