زاخۆ

بەهۆى سەرپێچییەوە حەوت مارکێت و شیرنەمەنى داخرا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە تۆمەتى زێدەڕۆییکردنە سەر شوستە و شەقامە گشتییەکان و هەبوونى کەرەستەى بەسەرچوو، حەوت شوێنی بازرگانی لەلایەن قایمقامییەتی زاخۆ سزادران.

لیژنەکانی قایمقامییەتی زاخۆ، حەوت شوێنی بازرگانی کە پێکهاتبوون لە مارکێت و شیرنەمەنى بەهۆى زیێدەڕۆیی بۆسەر شۆستە و شەقامەکان و هەبوونی یەک تۆن کەرەستەی خۆراکی ماوە بەسەرچوو، سزادان.

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکانی بەدواداچوونی بازاڕى قایمقامییەتى زاخۆ بە 964ـى وت،” لە بەدواداچوونەکانماندا  چوار لەو شوێنانەمان داخستن و سێ شوێنى دیکەش  بە بڕێک پارە سزادران”.

لەبارەى ئەو شوێنانەى داخراون، وەڵات جەوهەر جەختى کردەوە تا رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکەن و مۆڵەتى کارکردنیان پێ نادرێتەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران