هۆشداری دراوە

هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانی پێویستی بە محاویەلەیە

964+

پێشەوا محەمەد

وێستگەی کارەبای تاسڵوجە پێویستی بە محاویلەیەکی نوێیە کە تایبەتە بە هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانی، هۆشداری دەدرێت لەوەی پێشتر کە کۆن بووە و لە ئەگەری خراپبوونی زیانی زۆر دەبێت.

دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە گوفتوگۆی کردووە و بڕیاری دابینکردنی ئەو محاویلەیە دراوە.

بەکر حەمەسدیق، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو محاویلەیەی کارەبای لێوە دەدرێت بە هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانی زۆر کۆنە و پێویستی بە دانەیەکی نوێ هەیە.

وتیشی، “بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی هۆشداری دا ئەگەر ئەو محاویلەیە تێکبچێت چاککردنەوەکەی دوو ملیار دیناری پێویست دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش دانیشتوانی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن”.

ئەنجومەنەکە بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی داوە بە زوویی دەرخستەیەک بۆ تێچووی کڕینی محاویلەکە بکرێت.

“لە ئەنجومەنی شارەوانی بڕیار درا لە رێگەی ئەو کۆمپانیا و سەرمایەدارانەی پڕۆژەیان بۆ دەردەچێت ئەو محاویلەیە بکڕدرێت”، بەکر حەمەسدیق وای وت.

بۆ جاری سێیەم بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی شکایەوە

بۆ جاری سێیەم بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی شکایەوە