ئاڵتوونی دزیوە

“دزێک” لە سلێمانی دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە بڕێک ئاڵتوونی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزیبوو.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی، هاوڵاتییەک سکاڵا تۆمار دەکات، کە لە دوکانەکەیدا بڕێک ئاڵتوون دزراوە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، “تۆمەتبارەکە لە لایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە”.

ئەو کەسەی دەستگیر کراوە ناوی “ل، ک، ش”ـیە و تەمەنی 22 ساڵە و بە وتەی پۆلیس، “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی مادی دەیگرێتەوە.

دادگای هەولێر داوای کرد و پۆلیسی سلێمانی دەستیبەسەر دا...

دادگای هەولێر داوای کرد و پۆلیسی سلێمانی دەستیبەسەر داگرت