پارە و دەمانچەکەی لێ سەندراوە

لە کەرکوک هێرش کرایە سەر کارمەندێکی پۆلیس

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کاتی گەڕانەوەی لە نوێژی بەیانی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، لە لایەن دوو کەسەوە “دوای لێدانێکی زۆر دەڕوتێندرێتەوە و بڕی یەک ملیۆن و 700 هەزار دینار و دەمانچەکەی دەدزرێت”.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی میقداد لە کەرکوک بە 964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی موعەلمین شاری کەرکوک رووداوەکە روویداوە، کارمەندەکە رۆژی پێشتر موچەی وەرگرتووە “.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەکەی دوو کەس دەچنە سەر رێگای و دوای ئەوەی لێیدەدەن، موچەکەی و دەمانچەکەی دەبەن.

سەرچاوەکەی پۆلیس ئاشکراشی کرد، کەسەکان ناسراون و “بە زووترین کات دەستگیریان دەکەن”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

پۆلیسی کەرکوک: راکردنی تۆمەتبارێک دوورە لە راستییەوە

پۆلیسی کەرکوک: راکردنی تۆمەتبارێک دوورە لە راستییەوە