"تام و چێژى تایبه‌ته"
پاقله‌كه‌ى پردێ پێگه‌یشت و نرخیشی گونجاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێ جوتیاران یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى ئه‌مساڵی پاقله‌یان خسته بازاڕه‌وه و فرۆشیارێكیش ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه.
له پردێ جوتیاران له مانگى كانوونى دووه‌مه‌وه ده‌ست به چاندنى پاقله ده‌كه‌ن و له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئاداریش به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌چننه‌وه و ده‌یخه‌نه بازاڕ، تا ناوه‌ڕاستى وه‌رزى هاوینیش به‌رهه‌می پاقلەکە به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌نوه‌ر ئیسماعیل، میوه‌فرۆشێكی پردێیه به 964ـى وت، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك روو له كڕینى پاقله خۆماڵییه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه.
وتیشی “ئێستا یه‌ك كیلۆ پاقله له 500 تا 750 دینارە، پاقلەی تەنیا دەنکیش سێ كیلۆی به پێنج هه‌زار دیناره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پاقله خۆماڵییه‌كه‌ى پردێ له چاو پاقله‌كانى دیكه، تام و چێژى تایبه‌ته.