سبه‌ینێ نمه‌باران روو له‌ دهۆك ده‌كات

ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و ئه‌گه‌رى نمه‌بارانى هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور و هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەریش هه‌یه‌ نمەباران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا ببارێت.

پلەکانی گەرما رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌بێت به‌تایبه‌تیش به‌راود به‌ دوێنێ 1 تا 2 پله‌ بەرزدەبێتەوە .

بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، رووى بارانیش له‌ پارێزگاى دهۆك ده‌كات كه‌ ئەگەرى کەمێک نمەبارانى ده‌بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21

سلێمانی : 18

دهۆک :   18

زاخۆ  : 17

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 23

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 25