لەسەر تەقە کردن کەسێک دەستگیر کرا

+964

دیسکی هەولێر

لەسەر ئەوەی لە کۆڵان تەقەی هەڕەمەکی کردووە، پۆلیسی کەسنەزان کەسێک دەستگیر دەکات.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ: کەسێکمان گرتووە لەسەر ئەوەی تەقەی لە کۆڵان کردووە.

پۆلیس، راگەیەنراوەکەی لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک داناوە، روونکردنەوەی ئەوەی داوە کە بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی کەمئەندامان لە جووتسایدی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە لە کۆڵانی خۆیان هەڵسابوو بە تەقەکردن بە شێوەیەکی رەشۆکی.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری کلاشنکۆف و پێنج مەخزەن و 92 فیشەکی زیندوودا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کرا.