ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه‌

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

له‌ شاری دهۆك ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یەکی بازرگانی لە گەڕەکی نزارکێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌ گیریان خواردووه‌ و تەنگەنەفەس بوون.

بێوار عەبدول عەزیز، وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک بە 964ـى وت،”بەهۆى دوکەڵەوە هەندێ دانیشتوى ناو باڵەخانەکە توشى تەنگەنەفەسى بوون و تیمەکانى فریاگوزارى تەندروستى لە شوێنى رووداوەکە چارەسەرى پێویستیان بۆ ئەنجام دەدەن”.

لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە ئاگردەکە کۆنتڕۆڵکراوە و سەرچاوەیەکى ئاگادار لە شوێنى رووداوەکە بە 964ـى وت، هۆکارى ئاگرەکە شۆرتى کارەبا بووە و لە یەکێک لە شوقەکان کەوتووەتەوە کە لەو کاتەدا لەماڵ نەبوون، بەڵام دووکەڵ بۆ دراوسێکانیان چووە.

بێوار عەبدول عەزیز، باسى لەوەشکرد، تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە رێگەى ئامێرەکانى رزگارکردنەوە، توانیویانە 50 کەس لەناو باڵەخانەکەدا رزگار بکەن

هەیسەم بەربهار، بەرپرسى راگەیاندنى تیمى فریاگوزارى 122 بە 964ـى وت،”لە رووداوەکەدا 20 کەس کە هەموویان ژن و منداڵ بوون توشى تەنگەنەفەسى بوون و هەر لەوێ چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە و پێویست بەوە نەبووە بۆ نەخۆشخانە بگوازرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه‌

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه‌