هه‌رێمی كوردستان رازیی ده‌بێت؟
عێراق به‌نزینی گران كرد و رەنگە گومرگی هێنانی ئۆتۆمبێلیش زیاد بكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ندان بڕیاری دا، یه‌كێك له‌وانه گرانكردنی نرخی به‌نزینی جۆره‌كانی موحه‌سه‌ن و سوپه‌ره.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و بڕیاری جۆراوجۆری له چه‌ندین بواری جیاوازدا، سه‌باره‌ت به نرخی سووته‌مه‌نی بڕیاری دا، نرخی به‌نزینی جۆری موحه‌سه‌ن بكرێته 850 بۆ یه‌ك لیتر، هه‌روه‌ها به‌نزینی جۆری سوپه‌ر بۆ 1250 دینار بۆ یه‌ك لیتر، ئه‌م بڕیاره‌ش له 1.5.2024 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له بڕیارێكی دیكه‌شدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت:
دیراسه‌ی زیادکردنی کرێی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بكرێت بە پێی بڕیارنامەی (68ی ساڵی 2016)ی ئەنجومەنی وەزیران، کە بە بڕیارنامەی (237ی ساڵی 2016)ی ئەنجومەنی وەزیران هەموار کراوە، هەروەها دیراسەکردنی زیادکردنی باجی گومرگی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستانی عێراق پابەندی ئه‌م زیادبوونە بێت.