هەواڵەکان
بایکۆتی فەرمانبەران زیادی کردووە و دوکاندارانی داون تاون گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه له‌به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بایكۆتى ده‌وام كراوه و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ته‌ندروستى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت ئێمه بایكۆت ناكه‌ین و چاره‌سه‌رى خه‌ڵكیان پێ گرنگتره له بایكۆت كردن.
له‌سلێمانى ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه كارمه‌ندانى هاتوچۆ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و له‌به‌شێكی چوارڕیانه‌كانى ئه‌و شاره هاوڵاتى جێگه‌ى پۆلیسی هاتوچۆى گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پزیشکانی پلە بڵند و نیشتەجێی خولاو ودێرینیش لە نەخۆشخانەی شار دەوامیان راگرت و بەشی هەرە زۆری بنکە تەندروستیەکانی گەڕەکەکانی سلێمانی بایکۆتیان راگه‌یاندووه.
ماوه‌ى سێ رۆژیشه كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكانى زۆرینه‌ى بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه مانگرتنیان راگه‌یاندوه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش بایکۆت به‌رده‌وامه.
لە ئیدارەی راپەڕینیش تا دێ بایكۆتكردن فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی بایکۆتیان راگەیاند، پێشتریش فەرمانبەرانی هەریەک لە کارەبا، هاتوچۆ، خانوبەرەی و زانکۆ و دادگاکانی رانیە و پشدەر و حاجیاوا، بایکۆتی دەوامیان کردووە.
جیا له‌هه‌موو ئه‌م ناوه‌ندانه، له راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیی ئه‌م ئیداره‌یه بایكۆتكردنى ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت به‌لاى ئێمه‌وه خزمه‌تكردنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان گرنگتره له بایكۆتكردنى ده‌وام
خاوەن شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ داوای نۆژەنکردنەوە و قەرەبووكردنه‌وه له ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ده‌كه‌ن و ، سەرپەرشتیاری ئیداره‌ش لەرێگەی 964-ەوە دڵنیایی قەرەبووکردنەوە و نۆژەنکردنەوەیان پێدەدات.
ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ى زاخۆ به‌ر لافاوه‌كه‌ى هەفتەی رابردوو كه‌وتبوون، زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه قەزای باتیفا و ناحیەی دەرکار.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ بۆ 964 وت، هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە و تیمی کارمەندانی شارەوانیش دەچنە هەر شوێنێک كه زیانی پێگه‌یشتبێت.
له‌رێگه‌ى 964یشه‌وه دڵنیایی دایه زیان لێكه‌وتووه‌كان كه هەموویان قه‌رەبوی خویان وەردەگرن و هاوکاریشیان دەکرێت و پێش جەژن نوژەندەکرێنەوە.
دوكاندارانی بازاڕی داون تاون له هه‌ولێر له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مێزی ده‌ستگێڕ و هه‌رزانفرۆشه‌كان له پێش بازاڕه‌كه ناڕازین، ئه‌وان داوای لابردنی مێزه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بازاڕی ئه‌وانیان نه‌هێشتووه.
دوكانداران داوا ده‌كه‌ن مێزه‌كانی پێش بازاڕه‌كه هه‌ڵبگیرێت، چونكه پێیانوایه هه‌رزانفرۆشن و بازاڕی ئه‌وانیان نه‌هێشتووه، له كاتێكدا ئه‌مان كرێیه‌كی زۆر و پاره‌ی خزمه‌تگوزارییش ده‌ده‌ن.
دوكاندارێكی بازاڕه‌كه داوا ده‌كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ده‌ڵێت تا ئێستا به كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.