به‌هۆى دوواكه‌وتنى موچه‌وه
له هه‌ڵه‌بجه خزمەتگوزاری ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان راگیران
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیانه‌وه ماوه‌ى سێ رۆژه كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكانى زۆرینه‌ى بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه مانگرتنیان راگه‌یاندوه‌و ئه‌مڕۆش بایکۆت به‌رده‌وامه.
جگە لەناوەندە تەندروستییەکان هاوكات لە فه‌رمانگه‌ى دادنوس و تێبینه‌رایه‌تى خانووبه‌ره‌و پاسپۆرت ده‌وامیان راگرتوه‌و زۆرینه‌ى فه‌رمانگه‌كانى دیكه‌ش فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا یه‌ك رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن.
عیماد یه‌عقوب به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، به 964ى وت، “له‌یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى موچه‌وه کارمەندانی سه‌رجه‌م بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بایکۆتیان کردووە، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ته‌واوه‌تى ده‌وام له‌هه‌موو ناوه‌نده ته‌ندروسیه‌كان راگیراوه، به‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه‌شه‌وه، هیچ پزیشك و كارمه‌ندێكمان ده‌وام ناكه‌ن، له نه‌فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نیا حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.
به‌وته‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رۆژانه زیاتر له 60 به‌ركه‌وته‌ى كیمیاباران سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ژیانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بارى ته‌ندروستیان جێگیرنییه‌و ناچارن به‌كولفه‌یه‌كى زۆرتر له‌ده‌ره‌وه‌و له‌نۆرینگه ئه‌هلییه‌كان ده‌رمانه‌كانیان وه‌رگرن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى په‌یامنێرى 964 له‌رۆژى دووشه‌ممه‌وه له سنورى قه‌زاى سه‌یدسادقیش سه‌رجه‌م بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان مانگرتیان راگه‌یاندووه.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی