بەهۆی بایکۆتەوە

جارێکی تر دەرگای بەشێکی قوتابخانەکانی سلێمانی داخرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی پێنەدانی موچەکانییان دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی وەستاوە و دەرگایان داخراون.

لەسەر ئەم بابەتە 964 پەیوەندیکردوە بە بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەکی شاری سلێمانی باسیان لەوەکردوە، لە ئەمڕۆوە مامۆستاکانییان نەهاتونەتەوە، وتویانە ناتوانن دەوام بکەن.

بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکان بە 964 وت، لە دوێنێوە هەندێک لە قوتابخانەکان دەرگایان داخستوە و ئەمڕۆ هەندێکی دیکەیان بایکۆتیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، چاوەڕوانن موچە بدرێت و مامۆستایان بگەڕێنەوە، لەبەر ئەوەی توانایان نەماوە و پارەیان پێ نییە.

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی بە 964 وت، لە زۆرێک لە قوتابخانە بنەڕەتیەکان بایکۆتی دەوام کراوە، بەڵام تا ئێستا ئامارێک لەبەردەستدا نییە چەند قوتابخانە بایکۆتی کردووە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 ، هەریەکە لە قوتابخانەی سەر شەقام، دلێران، قەندیل، جەمالی حاجی عەلی و چەندان قوتانخانەی دیکە دەرگاکانیان داخستووە.

بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆت کردو...

بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆت کردووەتەوە