دوو دینار هەرزانبووە

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ئازار دیاریکرا و بەراورد بە مانگی شوبات، نرخی هەر کیلۆواتێک دوو دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.3.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبووەوە و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار بە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، دیاریکرد.

ئەو بڕە پارەیە بەگوێرەی نرخی گازوایل دیاریکراوە و لە مانگى شوبات نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 254 دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک دوو دینار دابەزیوە.

“پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ ئەم مانگە...

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ ئەم مانگە هەرزان بووە