ئاوەکە مەترسی نەما

دڵنیایی درا و دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی ئاسایی بوویەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت، لە پاش ئەوەی دڵنیایی درا لەوەی کە ئەو نەوتەی رژابوویەوە زێی دوکان، مەترسی نییە لەسەر ئاوی خواردنەوەی ماڵان، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکان دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە، بارهەڵگرێکی سوتەمەنی کە لایەنێکی بەشداری رووداوەکە بوو هەندێک سووتەمەنی و نەوتی رژاندبووە ناو زێی دوکانەوە، بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوکاتەیا پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی بەهۆی کێشەی کارەباوە وەستابوو، هیچ گرفتێک بۆ پڕۆژەکانمان و ئاوی هاووڵاتی درووست نەبووە.

ئەو ئەوەشی وت، لە دوایی دڵنیایی دان لە سەلامەتی ئاو خواردنەوە و تێکەڵنەبوونی ئەو سووتەمەنییە بە پڕۆژەکانی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکەوە دەستی پێکردووەتەوە و پێدانی بە ماڵان بەپێی خشتەی دانراو بەردەوام دەبێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کە لە نێوان دووبارهەڵگر روویدا، بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو، رووداوەکە بەجۆرێک بووە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان نەوتی سوتەمەنی خامی گواستوەتەوە بەهۆی رووداوەکەوە سوتەمەنیەکەی رژاوەتە زێیی دوکانەوە.

پێشتر، سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان بۆ 964 وتی، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی لە رێگەی زێیی دوکانەوە دابین دەکرێت، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دوکانمان ئاگادار کردوەتەوە لە پیس بونی زێیەکە.

بەهۆی رژانی نەوت لە بارهەڵگرێک بەشێک لە ئاوی زێیی دوکا...

بەهۆی رژانی نەوت لە بارهەڵگرێک بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو

رژانی سوتەمەنی بەشێک لە زێی دوکانی پیس کرد و ئەندازەی پ...

رژانی سوتەمەنی بەشێک لە زێی دوکانی پیس کرد و ئەندازەی پارکەکان پەیجەکەی وەرگرتەوە