دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە. فۆتۆ: نووسینگەی راگەیاندنی سودانی
"با کێشەکان چارە بکرێن"
سودانی: پاره‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پاره‌مان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوو وه‌زیری ژینگه و دادیش ئاماده‌بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، سودانی به په‌رله‌منتارانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، كه به پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پاره‌یان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناردووه و چاودێریی رێوشوێنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له بابه‌تی به‌بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌دانه‌كه به‌رده‌وام بێت.
سودانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كێشه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کراوە.
هه‌روه‌ها هاتووه، “دووپات له به‌رده‌وامیی گفتوگۆیه‌كان له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هاوبه‌شه‌كان به پێی ده‌ستوور، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان بێت و داواكاریی ئه‌وان له پێش هه‌موو ئامانجه‌كان بێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، له رۆژانی رابردوو له‌گه‌ڵ په‌رله‌منتارانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به جیا كۆبووه‌وه.